5   کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

ناوەندی هەواڵ

لە ئایندەیەکی نزیک و لە چوارچێوەی پەیوەست بوون بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری، ڕوداوێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات و پرۆسەی ئاشتی هەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێش .

بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوداوێکی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕووبدات و  پرۆسەی ئاشتی قۆناغێکی دیکە بباتە پێش ، ڕووداوەکە جۆرێکی دیکەیە لە هەنگاوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ، بەمەبەستی نیشاندانی نیاز پاکی و پابەندبوونیان بە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری کورد و پەکەکە، کە لە ٢٧ی شوبات داوای کرد پەکەکە خۆی دابماڵێت لە چەک و پارتەکە هەڵبوەشێننەوە .

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای ئیرادە کەلەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستی خست، پێدەچێت ئەو هەنگاوەی کە دەکرێت لە ئایندەی نزیک ڕووبدەن، پرۆسەی ئاشتی لەو قۆناغەی ئێستا هەیە بەرەو خستنە سەر ڕێی پرۆسەکە بگۆڕێت و هیچ دوودڵییەک لە هەنگاوی پەکەکە بۆ ڕایگشتی و حکومەتی ئێستای تورکیا نەهێڵێتەوە .

٢٧ی شوبات دوای تەوقەیەکی دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری کورد و پەکەکە لە زیندانی ئیمرالییەوە بانگەوازی ئەنجامدانی پرۆسەی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند گەر مەبەست بێت و ڕێگەی بدەن، دەتوانێت زەمینەی چەکداری بگۆڕێت بۆ زەمینەی کاری سیاسی و خستنە سەر ڕێی پرۆسەی ئاشتی .

دوای ئەو بانگەوازییە لە ڕێگەی شاندەکانی ئیمرالییەوە قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی دەستیان پێکرد، لە کۆنگرەی ١٢دا پەکەکە هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بەدوایشیدا قۆناغی یەکەمی بە لەناوبردنی چەک دەست پێکرد .

لەبەرامبەردا و لە تورکیا، داوای بەدەمەوە چوونی بانگەوازییەکە لەلایەن بەرپرسانی هەرە باڵای حکومەتی تورکیاوە کرا، هەر لە چوارچێوەی بەدەنگەوە هاتنی بانگەوازیەکە و لە پەراوێزی پەرلەمانی وڵاتەکەدا لیژنەی "هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی" پێکهات کە بریتین لە نوێنەرانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی تورکیا و تائێستا چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بە پرۆسەکە ئەنجامداوە .

ئیرادە لە بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانیدا کە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی دوای ئەم قۆناغەی ئێستا، زانیاری ئەوەی دەستخست کە لەلایەن پەکەکە و لە ئایندەیەکی نزیک کە دواتر " دەزگای میدیایی ئیرادە " زانیاری دیکەی لەسەر بڵاو دەکاتەوە هەنگاوێکی دیکەی گرنگ دەنرێت کە ڕاستوخۆ کاریگەری گەورە و بەرچاو دەکاتە سەر بەرەوپێش بردنی پرۆسەی ئاشتی . 


  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی