8   کاتژمێر پێش ئێستا 5102 جار خوێنراوەتەوە

به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

پەرلەمانی پورتوگال ڕۆژی هەینی لەدەنگدانی سەرەتاییدا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە لەلایەن ڕاستڕەوی توندڕەوەوە پێشنیازکرابوو کە "ڕووپۆشکردنی دەموچاو لەشوێنە گشتیەکان" قەدەغە بكرێت، كه‌ بەشێوەیەکی کاریگەر لەبەرکردنی نیقابی كه‌مینه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبووه‌ ئامانج".

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەم یاسایە لەلایەن پارتی چیگاى ڕاستڕەوی توندڕەوەوە پێشنیازکراوە کە لەهەڵبژاردنی یاسادانانی پورتوگال کە مانگی ئایاری ڕابردوو بەڕێوەچوو، بووە دووەم هێزی سیاسی له‌پورتوگال.

پڕۆژه‌یاساکە 60 دەنگی پارتەکەی چیگای وەرگرت، ئەمە جگە لەدەنگی هاوپەیمانی حکوومی (ناوەند-ڕاست)و پارتە لیبراڵەکان‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام له‌دانیشتنه‌كه‌دا پارتە چەپ‌و کۆمۆنیستەکان دەنگیان لەدژی یاساکەدا.

بەوتەی بەرپرسانی موسڵمان لەپورتوگال، نیقاب بەشێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ژنانی موسڵمان لەپورتوگال لەبەرناکرێت، بەڵام نەریتێکە کە هەندێک پابەندن پێیەوە.

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی