9   کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

ئیرادە میدیا

ئەندام و لایەنگرانی "بەرەی گەل" ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، وێڕای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی حیزبەکەیان و وەستاندنی هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگرانیان کرد.

گردبوونەوەکە وەک کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە ڕووداوەکانی 22ی ئاب لە سلێمانی، کاتێک هێزە ئەمنییەکان بە پاساوی هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردن، دەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و بارەگای سەرەکی حیزبەکەیان لە هۆتێل لالەزار دابوو، کە بووە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لەنێوان هێزەکان و هێزی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی.

شادومان مەلا حەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل ڕاگەیاند: هێزێکی 20 هەزار چەکداری یەکێتی بە چەندین چەکی پێشکەوتوو لە تۆپ و تانک و درۆنی خۆکوژی پەلاماری ماڵی لاهور شێخ جەنگییان داوە.

شادومان مەلا حەسەن وتی: ماوەی چوار کاتژمێر ئاگربارانی لالەزاریان کرد، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی کوژران و برینداربوون، لەگەڵ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی.

سەرکردەکەی بەرەی گەل جەختی لەوە کردەوە: ئەم دەستدرێژییە بە تۆمەتی بێ بەڵگە و بێ بنەما  ئەنجامدراوە و دوورە لە ئەرکی دامەزراوە فەرمییەکان، بەتایبەت لە کاتێکدا لاهور شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی بەرەی گەلە.

بەرەی گەل ئەم داواکارییانەی ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد:

- لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەکانی ئەو هێزانە بکرێت کە هێرشەکەیان ئەنجام دا.
- ڕاگرتنی دەستبەجێی هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگرانی بەرەی گەل.
- پێداچوونەوە بە ڕۆڵی دادگا لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەت کە نزیکەی دوو مانگ بەسەر ڕووداوەکاندا تێپەڕ بووە و بە قسەی ئەوان، "دادگا ڕۆڵی نەبووە لە یەکلاییکردنەوەی کێشەکان."

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی