9   کاتژمێر پێش ئێستا 13263 جار خوێنراوەتەوە

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایكردووه‌، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاندووه‌، لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لەباشوری ئەوروپاو دەریای ناوەڕاستەوە لەبەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوه‌، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێژەی جیا جیا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوەو تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

به‌وته‌ى ئاراس جه‌بار، بەگشتیی پێشبینی بارانی کەم‌و پچڕپچڕ دەکرێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگاكانى (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجەو کەرکوک)‌و ئیدارەكانى (ڕاپەڕین‌و سۆران)و لەهەندێ شوێنیشدا بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیممەتر.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "لەسنوری پارێزگای دهۆک‌و بەتایبەت ئیدارەی زاخۆو ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە کاریگەرییەکانی شه‌پۆله‌كه‌ بەهێز دەبێت‌و لەو ناوچانەدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕو تەرزەو چالاکبونی هەورە بروسکەی بەهێز دەبێت کە لەهەندێ شوێنیشدا ئەگەری ئەوە دەبێت لافاو دروستببێت‌و بڕێکی زۆر باران ببارێت لەنێوان 20 تا 50 ملیممەتر".

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی