11   کاتژمێر پێش ئێستا 4736 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی، ڕۆژی 19ى 2ى 2026، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت‌و مانگەكەش 30 ڕۆژی تەواو دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیه‌ فەلەكییەكان كە بەشێك لەناوەندە فەلەكییە جیهانییەكان بڵاویانكردووه‌تەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 18ى 2ى 2026 لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی‌و ئیسلامی مانگ دەبینرێت‌و بەمەش ڕۆژی پێنجشەممە كه‌ 19ى 2ى 2026 ده‌كات دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

ناوەندە فەلەكییە جیهانییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، پێشبینیدەكرێت مانگی ڕەمەزانی داهاتوو 30 ڕۆژی تەواوبێت، به‌وپێیه‌ش ڕۆژی شەممە 20ى 3ى 2026 یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت‌و 21ى ئاداریش كه‌ ڕۆژى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵكه‌ به‌هۆى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى كوردى، واته‌ ئه‌و ڕۆژه‌ دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی