11   کاتژمێر پێش ئێستا 7234 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر پارتى‌و یه‌كێتیى‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەو هەموو پۆستە باڵایانەی كە لەبەغدا هەیانە، پارتی‌و یەكێتیی نەیانتوانیوە خزمەتی میللەت بكەن"، هۆشداریشده‌دات‌و ده‌شڵێت، "دەستكاری حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و بەئەگەری زۆرەوە عێراقیش بەدەر نابێت لێی".

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی لەدیدارێكدا لەگەڵ ئەندامان‌و لایەنگران‌و ڕێكخستنەكانی حزبه‌كه‌ى لەسنورى قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "یەكێتیی‌و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانه‌ى لەبەغدا هەیانبووە، نەیانتوانیوە كێشەو گرفتە سەرەكیەكانی میللەتەكەمان چارەسەربكەن‌و خزمەتی پێویست بەهاوڵاتیانی هەرێم بكەن".

وتیشى، "هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌، هەركەسێكیان ناردووەتە بەغدا وەك میوان بوەو كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی‌و بەرژەوەندیی حزبیی كردووە، بەڵام سوپاس بۆ خودا لەڕابردوو ئێستاشدا ئێمه‌ وه‌ك یەكگرتوو خەڵكانی دڵسۆزو دەستپاك‌و ڕاستگۆو بوێرمان ناردووه‌تە بەغداو لەگەڵ كەمی ژمارە، خزمەتێكی زۆرمان بەخەڵك‌و خاكی كوردستان كردوە".

ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتوو وتوویه‌تى، "جەختدەكەینەوە كە ئاڕاستەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن ئەگەر دەستكاری شەخسەكانیش نەكرێت بەدڵنیاییەوە دەستكاری حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و بەئەگەری زۆرەوە عێراقیش بەدەر نابێت لێی، سەرەڕایی هەوڵەكانی تری دوا هەوڵی بەرپرسانی عێراق بۆ خۆبەدوورگرتن لەكردەی سەربازیی پرۆسەی هەڵبژاردنە كە زلهێزانی جیهان‌و ناوچەكەش چاوەڕوانی ئەنجامەكەی دەكەن".

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی