7   کاتژمێر پێش ئێستا 7542 جار خوێنراوەتەوە

گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، سەرۆکی ڕووسیا بۆ گەیشتن بەهەنگاریاو بەشداریکردن لەلووتکەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێکی لۆجستی‌و سیاسیی دەبێتەوە.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ماڵپەڕی Airlive كه‌ تایبەته‌ بەگەشتە ئاسامانییەکان، بەهۆی داخستنی ئاسمانی بەشێک لەوڵاتان بەڕووی ڕووسیاوە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەشتەکەی بۆ هەنگاریا بەمەبەستی بەشداریکردن لەلووتکەی بوداپێست لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، دووری نێوان مۆسکۆو بوداپێست هەزارو 500 کیلۆمەتەرەو بەشێوەیەکی ئاسایی بەدوو کاتژمێر لەمۆسکۆوە دەگەیتە پایتەختی هەنگاریا، بەڵام بەهۆی سزاکانی بەشێک لەوڵاتان، فڕۆکەکەی پوتن دەبێت پێنج هەزار کیلۆمەتر ببڕێت بۆ ئەوەی بگاتە بوداپێست، کە گەشتەکەی دەبێتە پێنج کاتژمێر.

ئه‌وه‌شى ڕوونكردوه‌ته‌وه‌، فڕۆکەی پوتن لەوانەیە بەرەو باشوور بەسەر دەریای قەزوین، ئاسمانی ئێران‌و تورکیا، دەریای ناوەڕاست، پاشان بەسەر مۆنتینیگرۆو سربیا تێپەڕێت‌و لەکۆتاییدا لەباشوورەوە بچێتە ناو هەنگاریاوه‌.

سەرەڕای ئاستەنگە لۆجستییەکان‌و فەرمانی دەستگیرکردنی پوتن لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC)، بەڵام هەنگاریا پشتڕاستیکردووەتەوە ئاسانکاریی بۆ گەشتەکەی پوتن دەکەن، بەڵام پێویستی بەمۆڵەتی یەکێتیی ئەورووپایە، کە ئێستا سیاسەتێکی توند لەبەرامبەر سەرۆکی ڕووسیا پەیڕەو دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە دوو هەفتەی داهاتوو، دۆناڵد ترەمپ‌و ڤلادیمێر پوتن لەبوداپێستی پایتەختی هەنگاریا لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاو پەرەدان بەپەیوەندییەکانیان کۆببنەوە، هەروەها پێشتر لە 15ی ئاب لەلووتکەی ئالاسکا ئەو دوو سەرۆکی کۆببوونەوە.

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی