6   کاتژمێر پێش ئێستا 8908 جار خوێنراوەتەوە

ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

چەند گەنجێک بڵاویانکردەوە، باڵندەیەکی دەگمەنیان ڕاوکردووە لەجۆری (شاهین)ە، پارتی سەوزی کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ داواكارییه‌كى بەپەلە ئاراستەی  ئیدارەی گەرمیان دەکات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و باڵنده‌یه‌ى ڕاوكراوه‌، نرخى یه‌ك دانه‌ى ده‌گاته‌ زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار".

لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان چەند گەنجێک بڵاویانکردووه‌تەوە باڵندەیەکی دەگمەنیان ڕاوکردووە لەجۆری (شاهین)ە کە گرانترین‌و بەنرخترین باڵندەیە لەجیهاندا.

پارتى سه‌وزى كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و باڵنده‌یه‌ى ڕاوكراوه‌، لەکوردستان چەند دانەیەک هەیە کە نرخی هەریەکێکیان بەزیاتر لەملیۆنێک دۆلار مەزەندە دەکرێت".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، "چەندینجار هەریەک لەوڵاتانی (ئیمارات، سعودییە، ئوردن، قەتەرو چەندین وڵاتی تر، داوایانکردووە کە بێنە کوردستان ئەو باڵندانە بگرن‌و بیبەنە وڵاتەکانیان".

له‌كۆتاییشدا هاتووه‌، "ئێمە لەپارتی سەوزی کوردستان‌و ڕێکخراوە ژینگەیەکان، نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیه‌نین‌و داوا لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکەین، بەزووترینکات ئەوکەسانە دەستگیربکرێن‌و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوه‌و سزای یاسایی خۆیان وەرگرن‌و باڵندەکەش بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشت‌و ژینگەی خۆی".

  • ئاگاتان لێیه‌ چى ڕوویداوه‌ له‌كوردستان؟

  • گه‌شتێكى پوتن پێنج كاتژمێرى پێده‌چێت!! ده‌زانن بۆ؟

  • شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه‌

  • سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دەستكاریی حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت‌و عێراقیش بەدەر نابێت لێی

  • یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

  • ئایا ترەمپ بەمزوانە لەگەڵ كیم کۆدەبێتەوە؟

  • به‌بڕیارى په‌رله‌مان په‌چه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بەرەی گەل لە هەولێر گردبوونەوە؛ داوای ئازادکردنی لاهوور شێخ جەنگی و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار دەکەن

  • حەماس: چەک دانانێین

سەرەکی