5   کاتژمێر پێش ئێستا 4393 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەگوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەپشتیووانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی داعشیان دەستگیرکرد.

به‌پێى ڕاگەیه‌نراوێكى هه‌سه‌ده‌، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سەر بەهێزەکانیان، بەپشتیوانیی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دوێنێ چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی وردیان لەشارۆچکەی مەسکەنە لەڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ئەنجامدا، به‌هۆیه‌وه‌ تیرۆریست (ئەحمەد خەڵەف حوسێن) یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی داعش لەناوچەکە، دەستگیرکراوه‌".

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریی‌و بەدواداچوونی وردی هەواڵگریی بۆ جووڵەکانی ئەو تیرۆریستە هاتووە، هێزەکان توانیویانە بەبێ هیچ زیانێک، هێرشبکەنەسەر شوێنی خۆحەشاردانی‌و دەستگیری بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوەکەی هەسەدە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرایانکردووە کە ئەو دەستگیرکراوە، سەرۆکایەتیی شانەیەکی کردووە کە کاری دابینکردنی کەلوپەل‌و ماددە پێویستەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بووە بەئامانجی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دژ بەهاووڵاتیانی مەدەنی‌و هێزە ئەمنییەکان لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا.

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • مالیکی: پیلانێکی گەورە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دانراوە بەڵام شکستی پێدەهێنین

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • دۆستێکی کورد دەبێتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • محمود مەشهەدانی: میلیشیاکان دەستبەرداری یاسای حەشدی شەعبی بوون

  • شاندی دەم پارتی دەچنە لای ئەردۆغان, بۆچی دەچن؟

سەرەکی