8   کاتژمێر پێش ئێستا 4311 جار خوێنراوەتەوە

له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراویان لەبەردەم ماڵی ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری شارەکەیان، پوچەڵکردەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش ئاشكرایكردوه‌، ڕێوشوێن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌. 

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم ماڵی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دانراوە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵکراوەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش وتویه‌تى، "ڕێوشوێنێکی توند لەکەرکوک گیراوەتەبەرو بازگەی کاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دانراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوڵاتییان دەکرێت".

لەلایەکی دیکەوە، تائێستا لایەنە ئەمنییەکان ڕونکردنەوەیان لەوبارەیەوە نەداوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا ڕاگەیه‌نراوێک بڵاوبکرێتەوە. 

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی