3   کاتژمێر پێش ئێستا 8522 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی 40 بەروبوومی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەكات بەهۆی گەیشتن بەخۆبژێوی لەم بەربوومانەدا، بڕیاره‌كه‌ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌رگرێته‌وه‌.

مەهدی سەهر جبووری یاریدەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، "بەهۆی گەیشتن بەتوانای خۆبژێوی، عێراق تائێستا هاوردەكردنی 40 بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغەكردووە، لەوانە تەماتەو پەتاتەو چەندین بەرهەمی دیكە".

ڕاشیگەیاند، "عێراق ئێستا كار لەسەر ئەوەدەكات بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بكات، لەوانە خورما بۆ وڵاتانی سنووری یەكێتیی ئەوروپا، بەڵام دەبێت ئەم بەرهەمانە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لەقوتوو و كارتۆن بكرێن ئینجا ڕەوانەی دەرەوە بكرێن".

مەهدی سەهر جبووری ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی كشتوكاڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان بەردەوام كار لەسەر چاودێریكردنی نرخی بەرهەمە كوشتوكاڵییەكان دەكات لەبازاڕدا بۆ ئەوەی قۆرخكاریی نەبێت‌و نرخ بەرزنەكرێتەوە.

یاریدەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق جەختیشیكردەوە، لەكاتی كەمبوون یاخود بەرزبوونەوەی نرخی هەر بەرهەمێكی كشتوكاڵی، هاوردەكردن دەكرێتەوە، هەموو ئەمكارانەش وەك پاڵپشتییەكە بۆ جوتیاران‌و جێگیركردنی نرخی بەرهەمەكان لەبازاڕدا، تا بەنرخێكی گونجاو بگاتە دەست هاووڵاتییان.

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی