5   کاتژمێر پێش ئێستا 10746 جار خوێنراوەتەوە

سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

به‌هۆى سه‌ردانێكى مه‌سرور بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ناوچه‌یه‌كى سنوورى ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى پارتى، ده‌وامى فه‌رمیى ڕاده‌گیرێت‌و هیچ فه‌رمانبه‌رو مامۆستاو خوێندكارێك ناچنه‌وه‌ بۆ ده‌وامه‌كانیان.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئیراده‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، سبەینێ دووشەممە، لەسه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌، ده‌وام ڕاگیراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتى، "به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ فه‌رمییه‌كان وتراوه‌، سبه‌ینێ مه‌سرور بارزانی جێگرى سه‌رۆكى پارتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌ربۆیه‌ ده‌وام ڕاده‌گیرێت‌و ئاماده‌كاریى بۆ ئه‌و مه‌راسیمه‌ حزبییه‌ ده‌كرێت".

ئیراده‌ له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ زانیویه‌تى، "سبه‌ینێ لەزۆربەی یەکە ئیداریەکان دەوام نییە، بەتایبەت لەزانکۆی سۆران‌و قوتابخانەکان، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان بەشداریی ئەو چالاکیە حزبیە بکەن".

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی