6   کاتژمێر پێش ئێستا 11482 جار خوێنراوەتەوە

شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

دوای دەستگیرکردنی ڕۆژنامه‌نوس شوان عادل لەهەولێر، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر بەکەفالەت ئازادکرا.

شوان عادل، بەڕێوەبەری پێشوترى کەناڵی ئێن ئاڕتی، لەسەر سکاڵایەکی کۆن کە لەلایەن "دەزگای ئەیلول"ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە تۆمارکرابوو، دەستگیرکراو بەبڕیاری دادوەر بەندکرا.

ڕەحمان غەریب بەڕێوەبەرى سەنتەرى میترۆ ئاشكرایكردووه‌، "لەبارەی فەرمانی تەوقیفكردنی شوان عادل، سەنتەری میترۆ داوایەكی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، تیایدا ڕونكردنەوەی پێویستی لەبارەی كەیسەكە خستە بەردەمیان كە دەكرێت لەبری فەرمانی 15 ڕۆژ مانەوە، بەكەفالەت ئازادبكرێت، ئەو مامەڵە توندەی لەگەڵ نەكرێت، بەسوپاسەوە بەڵێنمان وەرگرت كە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ئازادكردنی بەكەفالەت، ئەنجامبدرێت".

پێشتر سەنتەری میترۆ لەڕاگەیەندراوێکیدا داواى لەدامەزراوەی مەدەنی‌و سه‌ربازیى حكومەتی هەرێم کردبوو كۆتایی بەهەڕەشەو گوشارەكانی سەر كاری ڕۆژنامەنووسان بهێنێت‌و لەیەكلاكردنەوەی دۆسییەی ڕۆژنامەنوسان لەبری بڕگەكانی دەمكوتكردن كە لەیاساى سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا بۆ یاسای ڕۆژنامەگەری ببرێت.

ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمی 2025، دادگای قەزای شەقڵاوە، فەرمانی 15 ڕۆژ ڕاگرتنی بۆ ڕۆژنامه‌نوس شوان عادل دەركرد، پێشتر دەزگای ئەیلول داوای یاسایی لەسەر كەناڵى ئێن ئاڕ تى تۆماركردبوو.

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی