4   کاتژمێر پێش ئێستا 8869 جار خوێنراوەتەوە

پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردووه‌و هێزى ئاسمانیى ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ چووه‌، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ-یش ئاشكرایده‌كات، داعش له‌لایه‌ك‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ بیانیه‌كانى سوریاش له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌كانى جۆلانى سه‌رۆكى سووریا ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌ بیانیه‌كانى سوریا له‌لایه‌ك‌و داعش-یش له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا لەدەشتی غاب‌و لەڕۆژهەڵاتی لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حومس‌و تائێستاش پێكدادانى سه‌خت‌و دژوار به‌رده‌وامه‌.

ڕوانگەكه‌ ده‌ڵێت، "فڕۆکە جەنگییەکان شوێنەکانی ناوچەی ئەلتولول ئەلحەمرو گوندی عیدونیان لەباشووری لادێکانی حەما، نزیک سنووری ئیداری لەگەڵ لادێکانی باکووری حومس بۆردومانکردووه‌".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌ بیانییه‌كانى سووریا، بەچەند موشەکێک بنكه‌ باره‌گاى هێزه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى جۆلانیان له‌ناوچه‌كانى جۆرین‌و شاتە لەلادێکانی باکووری ڕۆژئاوای حەما کردووه‌ته‌ ئامانج‌و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی گیانییه‌كانه‌وه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، هەلیکۆپتەرەکانى حكومه‌تى سووریا، بنكه‌و باره‌گاى گروپه‌ بیانیه‌كانى له‌گوندی حەسرایە لەلادێکانی باکوری حەما بۆردومانکردووه‌.

ڕوانگه‌ى سوورى باسى له‌وه‌شكردووه‌، "شەڕی توند لەمیحوەرەکانی کەشتی‌و وێستگەی سێیەم لەڕۆژهەڵاتی لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حومس لەنێوان هێزەکانی سوریاو چەکداره‌ بیانییه‌كان لەلایەک‌و هه‌روه‌ها گروپی تیرۆریستى داعش لەلایەکی دیکە بەردەوامە".

ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشه‌ ئه‌وه‌یه‌، دواى قورسبوونى په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر حكومه‌ته‌كى شه‌رع، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیاو سوریا هێرشی چڕیان بۆسەر به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ له‌دژى گروپه‌ چه‌كداره‌ بیانیه‌كان‌و داعش ئەنجامداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامن.

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی