3   کاتژمێر پێش ئێستا 5827 جار خوێنراوەتەوە

سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

شاڵاو هیدایەتى کەشناس دەڵێت، بەهاری داهاتوومان 2026 بەهارێکی تەڕو باراناوی‌و درێژخایەن دەبێت ئەمەش بەهۆکاری باڵادەستبوونی دۆخی نیوتڕاڵ‌و دواتر سەرهەڵدانی ئێل نینۆ لەتەواوی پانتایی ئاوەکانی خۆرهەڵات‌و ناوەڕاستی زەریای هێمندا.

ئه‌و كه‌شناسه‌ ده‌ڵێت، بەپێی سەنتەری ئەمریکیش، وەرزی زستان لانینا بەتەواوی کۆتایی دێت‌و دۆخی نیوتڕاڵ ڕوودەدات نیوتڕاڵ، واتا بێ لایەن‌و نە گەرم‌و نەسارد.

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، دۆخی زەریاکانی تریش تادێت باشت دەبێت جەمسەری باکور پلەکانی گەرمای سەر ڕووی ئاوەکانی گەرمترە لەنۆڕماڵ‌و باکوری ئەتڵەسیش بەهەمانشێوە گەرمترە لەنۆڕماڵ‌و باشور ئەتڵەسی تەواو نزیکە لەنۆڕماڵ‌و تەنانەت ڕۆژ ڕۆژە دێتە نۆڕماڵیش لەماوەیەکی نزیکدا ئەویش دەگۆرێت بۆ نۆڕماڵ.

باس لەوەشدەکات، لەئێستادا تەنها بەفەرمی خۆرئاوای زەریای هیندی ساردەو لەگەڵ خۆرهەڵات‌و ناوەڕاستی زەریای هێمن، لەمانگی 12دا ئای ئۆد نێگەتیڤی زەریای هیندی دێتە فەیسی نیوتراڵ‌و لەناو زستانیش لانینا دەگۆڕێ بۆ نیوتراڵ.

دەشڵێت، بەپێی ئەو ئاماژانەو تەجروبەی وردمان لەمانگی 12 بەولاوە دۆخی دابارین ئاسایی دەبێتەوه‌و باشدەبێت، بەگشتی مانگی 11ش لەمانگی یانزەی پار شتێک باشتر دەبێت، بەکۆی هەرسێ وەرزیش پایزو زستان‌و بەهار لەچاو پار باشتر دەبن، بەتایبەت زستان‌و بەهار لەچاو پار زۆر باشتردەبن.

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "مانگی 12و مانگى یه‌كیش دوو لەهەرە مانگە ساردەکان دەبن، بەتایبەت مانگی یەک‌و دوو ساردتر دەبن لەناو چلەکەیدا سەرماو سۆڵەیەکی زۆر بەهێز هەیە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووەو بەگشتی سەرماو بەفر لەسێ زستانی ڕابردوو زیاتر دەبێت ئەگەری لافاویش دەبن لەهەرسێ وەرزەکەدا لەشوێنانەی مەترسیان لەسەرە، به‌گشتیش جارێ دۆخی وشک درێژەی هەیە".

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

  • عێراق بڕیارێكى ده‌ركردو هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌

  • پێكدادانى قورس له‌سوریا ده‌ستیپێكردو ڕوسیا به‌هاناى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه‌ ده‌چێت

  • سبەی لەناوچه‌یه‌كى هەرێم بەهۆی بانگەشەیه‌كى حزبییه‌وه‌ دەوام ڕاده‌گیرێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كوڕه‌ كوردێكدا ده‌سه‌پێنێت

  • شوان عادل به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • له‌نزیك ماڵى پارێزگارى كه‌ركوك ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

  • ئاكپارتى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

  • له‌قه‌ندیله‌وه‌ هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى

سەرەکی