4   کاتژمێر پێش ئێستا 4982 جار خوێنراوەتەوە

له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

وەزارەتی دادی عێراق ئاشكرایده‌كات، لەدۆسیەیەکی یاساییدا کە لەدادگای پاریس لەدژی جووڵێنرابوو، سەرکەوتنی بەدەستهێناوه‌، ده‌شڵێت:"كۆمپانیایه‌كى كه‌نداو داواى 49 ملیۆن دۆلارى له‌عێراق كردبوو، به‌ڵام كه‌یسه‌كه‌ به‌قازانجى عێراق كۆتاییهات.

دۆسیەکە لەلایەن کۆمپانیای "سەقری کەنداو"ەوە کرابووەوە کە داوای 49 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبوو لەحکومەتی عێراق دەکرد، بەڵام دادگا بڕیارەکەی بەقازانجی عێراقداو داواکەی کۆمپانیاکەی ڕەتکردەوە.

هەیسەم موحی ڕازی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لەوەزارەتەکە بەمیدیای عێراقی وتووه‌، کۆمپانیاکە لەساڵی 2000دا دوو گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا واژۆکردبوو بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی نائاسایی‌و ڕووداوەکانی دوای ساڵی 2003، جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە وەستا.

بەوتەی ڕازی، کۆمپانیاکە دواتر هەوڵیداوە پەنا بۆ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ببات بۆ داواکردنی قەرەبووێکی گەورە، بەڵام تیمی وەزارەتی داد توانیویەتی هەموو بەڵگەکانی کۆمپانیاکە پووچەڵبکاتەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی جەختی لەوەکردەوە، فەرمانگەکەیان هەوڵێکی زۆریداوە لەبەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە کە لەساڵی 2023دا سەریهەڵداوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان تا دەرچوونی بڕیاری کۆتایی بەقازانجی عێراق.

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

  • ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌میندارى حزبوڵڵا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى ناتانیاهۆ ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

  • له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

  • وه‌لى كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌ورۆز

  • له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

سەرەکی