5   کاتژمێر پێش ئێستا 8175 جار خوێنراوەتەوە

بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى ئاشكرایكردووه‌، توانیویانه‌ بكوژى ڕاسته‌قینه‌ى سه‌فا مه‌شهه‌دانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غداو هاوكات كاندیدى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستگیربكه‌ن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی كه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرانه‌كراوه‌ له‌ڕێگه‌ى میدیاى عێراقیه‌وه‌، وردەکاری نوێى سەبارەت بەتیرۆرکردنی سه‌فا مه‌شهه‌دانى ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا كه‌ بەمدواییە بەتەقاندنه‌وه‌ى بۆمبێکی لكێندراو به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا تیرۆرکرا ئاشكراكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگەیاندووه‌، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەنجامدانی تیرۆرەکە دراوە، بڕی 400 ملیۆن دیناری عێراقی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، "ئەم زانیاریانە ئاماژە بەوەدەکەن، پلان‌و بودجەیەکی زه‌به‌لاح لەپشت تیرۆرکردنی مەشهەدانیەوە هەبووە".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا نووسیویه‌تى، "لەلێکۆڵینەوەکاندا تێوەگلانی دوو تۆمەتبار دەرکەوتووە کە دانیان بەوەداناوە کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، ئه‌وان ڕۆڵی سەرەکییان هه‌بووه‌و لەڕێگەی بەڵگەی تەکنیکی‌و شیکردنەوەی تۆمارەکانی کامێرای چاودێرییەوە سەلمێنراوە".

به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى هیچ لایه‌نێكى سیاسیى یان هه‌رێمایه‌تى بهێندرێت، به‌یاننامه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، تاوانه‌كه‌ په‌یوه‌ندیى به‌كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان‌و له‌و ڕووشه‌وه‌ ڕێكارى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وەزارەتی ناوخۆى عێراق ڕۆژى 21ى ئه‌م مانگه‌، دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبارى ڕاگه‌یاند كه‌ به‌تۆمه‌تى تێوەگلان لەتیرۆرکردنی سه‌فا مه‌شهه‌دانى ده‌ستگیركردووه‌، ئه‌وبش له‌میانى ئۆپەراسیۆنێكى ورد پاڵپشت به‌زانیاریى هه‌واڵگریى.

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

  • ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌میندارى حزبوڵڵا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى ناتانیاهۆ ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

  • له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

  • وه‌لى كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌ورۆز

  • له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

سەرەکی