3   کاتژمێر پێش ئێستا 7650 جار خوێنراوەتەوە

ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

دەم پارتی په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و بڕیاربه‌ده‌ستانى توركیا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گەریلاکان لەتورکیاو باکووری کوردستان کشاونەتەوە، ئێستا کاتی هەموارکردنەوەی یاساکانە لەتورکیا"، ده‌شڵێت، "گه‌ریلا ئه‌وه‌ى پێویست بوو كردى، ئێستاش تۆپ له‌ساحه‌ى توركیادایه‌"، نایشارێته‌وه‌، "ته‌نها ئاشتیى ده‌توانێت ڕێگریى  لەو شەپۆلە مەترسیدارانە بگرێت کە ڕوو لەتورکیاو ناوچەکە دەکەن".

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ده‌ڵێت، "بڕیاری کشانەوەی گەریلاکان لەتورکیاو باکووری کوردستان، سەلمێنەری ئەوەیە پەکەکە لەگەڵ ئاشتیدایەو بەهێزترین پەیامە بۆ ئەم قۆناغە نوێیەو دەرفەت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەڕەخسێنێت".

هاوسەرۆکایه‌تى دەم پارتی، ستایشی بڕیارەکەی دوێنێی پەکەکە دەکەن بۆ کشانه‌وه‌یان لەتورکیاو باکووری کوردستان‌و ده‌ڵێن، "ئەم بڕیارە کۆتاییهێناوە بەقۆنا‌غی یەکەمی پرۆسەکەو ئێستا تۆپ لەگۆڕەپانی تورکیادایە".

تونجەر باکرهان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەئیستانبوڵ وتى، "بڕیارەکەی دوێنێ قەڵەمبازییەکی مەزنە بۆ بوونیادنانەوەی داهاتوویەکی هاوبەش، ئەگەر پرۆسەکە بەباشی بەڕێوە ببرێت، کێشەکانی تورکیا بەدیالۆگ چارەسەردەکرێن‌و بەمەش نموونەیەکی هیوابەخش پێشکەشی جیهان دەکرێت".

باکرهان سەرنجدەخاتەسەر ئەوەی دوای تەواوبوونی کشاندنەوەی گەریلاکان، ئێستا کاتی ئەوەیە بچنە ناو قۆناغی دووەمی پرۆسەکەوە کە هەستیارترو گرنگترە، ئەویش ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی‌و سیاسییە، ئەم قۆناغەش چەندە سەختە، هێندەش واتادارەو ئاشتییە بۆ تەواوی تورکیا.

ئەو دەڵێت، "پرۆسەکە بەهەموارکردنەوەی یاساکانی تورکیا بەرەوپێش دەچێت، دەبێت پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارانە مامەڵە بکات‌و کارئاسانی بکات بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، هەموولایەک‌و دەوڵەت‌و دەسەڵاتی دادوەریش بەرپرسە لەسەرخستنی پرۆسەکە، نەک تەنها لایەنێک".

وه‌كو تونجەر باکرهان وتى، "هیوا ده‌خوازین میدیاکانی تورکیا لەبەکارهێنانی ئەو زمانە دووربکەونەوە کە لەبری خزمەتکردن بەپرۆسەکە، لەدژی دەوەستنەوە، تەنها دانوستانی دیموکراسییانە دەتوانێت ڕێگه‌ لەو شەپۆلە مەترسیدارانە بگرێت کە ڕوو لەتورکیاو ناوچەکە دەکەن، ئەمەش بەدەرچووانی یاساکانی تێکەڵاوبوونی دیموکراتییانە بەدیدێت".

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

  • ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌میندارى حزبوڵڵا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى ناتانیاهۆ ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

  • له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

  • وه‌لى كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌ورۆز

  • له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

سەرەکی