5   کاتژمێر پێش ئێستا 5238 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

میدیاى فه‌رمیى به‌ره‌ى گه‌ل تۆمارێكى ده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگى بڵاوكرده‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و په‌یامه‌ ده‌نگیه‌ یه‌كێك له‌باڵیۆزه‌ ئه‌وروپییه‌كان چووه‌ته‌ گرتووخانه‌و تۆمارى كردووه‌.

شه‌ن میدیا كه‌ وه‌كو میدیاى لاهورى شێخ جه‌نگى ناسێندراوه‌، تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌كۆمێنتى تۆماره‌ ده‌نگیه‌كه‌شدا، چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكردووه‌.

له‌تۆماره‌كه‌دا كه‌ ده‌نگى لاهور شێخ جه‌نگییه‌، په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و ده‌ڵێت:"سڵاوتان لێبێت‌و ئه‌م كاته‌تان باش، من لاهورى شێخ جه‌نگیم، هه‌واداران‌و پشتیوانمانان له‌م په‌یجه‌ى فه‌یسبوك، به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌ خۆتان‌و كه‌سوكارتان‌و هاوڕێ‌و دراوسێ‌و هاوكارانتان هانبده‌ن ده‌نگ به‌به‌ره‌ى گه‌ل بده‌ن".

لاهور شێخ جه‌نگى له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى وت، "ده‌نگ به‌به‌ره‌ى گه‌ل بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارتان بكه‌ین له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریانهێناون، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌چوارساڵى داهاتوودا خزمه‌تتان بكه‌ین‌و هیواو ئومێد بۆ گه‌نجان‌و هه‌موو هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه‌".

له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "چاوه‌ڕێى هیممه‌تى ئێوه‌ ده‌كه‌م، به‌پشتیوانى خواى گه‌وره‌و پاڵپشتى‌و ده‌نگى ئێوه‌، به‌ره‌ى گه‌ل، به‌هێزى گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت".

میدیاكه‌ى لاهورى شێخ جه‌نگى له‌باره‌ى ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیه‌وه‌ نوسیویه‌تى، "یەکێتیی ڕێگە بەلاهور شێخ جەنگی نادات بانگەشە بکات، ئەم تۆمارە دەنگیەش بەهاوکاری یەکێک لەباڵیۆزه‌كانى ئەوروپا تۆمارکراوە، تەنها مافی ئەوەی پێدراوە باسی هەڵبژاردن بکات هیچ مافێکی پێنەدراوە باسی ڕووداوەکانی 22ی ئاب بکات".

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

  • ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌میندارى حزبوڵڵا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى ناتانیاهۆ ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

  • له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

  • وه‌لى كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌ورۆز

  • له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

سەرەکی