3   کاتژمێر پێش ئێستا 8144 جار خوێنراوەتەوە

مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

مه‌لا به‌ختیار له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناسى ئاسمانى مەیادین چه‌ندین بابه‌تى گرنگ‌و هه‌ستیار باسده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم نییه‌، ئه‌گه‌ر شه‌خسى بوایه‌، به‌یه‌ك كاتژمێر چاره‌سه‌رم ده‌كرد".

مه‌لا به‌ختیار له‌و دیداره‌دا باس له‌كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناکۆکی شەخسیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نییە، ئەگەر ناکۆکی شەخسیم لەگەڵی هەبێت، دەتوانم بەیەک کاتژمێر چارەسەری بکەم، ناکۆکیەکانمان فکریی‌و حزبیی‌و سیاسیین".

به‌وته‌ى مه‌لا به‌ختیار، "باشترین سەرکردە کە زانیی چۆن کێشە لەگەڵ پارتی چارەسەربکات مام جەلال بوو، ئەو نەبووایە تائێستاش یەکێتیی‌و پارتی لەشەڕی ناوخۆدا دەبوون".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "من لەسەر ڕێبازی مام جەلالم، هەر کەسێک کار لەسەر قووڵکردنەوەی ناکۆکی سیاسیی لەگەڵ حزبەکان بکات، لەفەلسەفەی مام جەلال تێنەگەیشتووەو درکی پێنەکردووە".

سه‌باره‌ت به‌و دروشمه‌ى پارتیش كه‌ به‌رزیكردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى یه‌ك ملیۆن ده‌نگ، وتى، "پێموایە ئەگەر پارتی زیاتر لەملیۆنێک دەنگ بەدەستبهێنێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ شه‌ڕى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات‌و داوای ئه‌و پۆسته‌ ده‌كات".

  • مەلا بەختیار: هیچ كێشه‌یه‌كى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى نییه‌

  • ده‌م پارتى توركیا له‌شه‌پۆلێكى مه‌ترسیدار ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌میندارى حزبوڵڵا زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى ناتانیاهۆ ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزێكى ئه‌وروپى تۆمارێكى لاهور شێخ جه‌نگى له‌زیندان بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • بكوژه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى چه‌ندى وه‌رگرتبوو؟

  • له‌فه‌ره‌نسا داوایه‌كى یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق یه‌كلاكرایه‌وه‌

  • وه‌لى كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌ورۆز

  • له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكانه‌وه‌ زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • سەرماو سۆڵەو بەفرو باران بەڕێوەیە

سەرەکی