18   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: دەیان سەرکردەی حەماسمان لەناو برد

ئیرادە میدیا

یسرائیل کارتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دووپاتیکردەوە کە وەڵامی کوژرانی سەربازێکیان دەدەنەوە و رایگەیاند: دەیان پێگەی سەربازی حەماسیان لە غەززە کردووەتە ئامانج. هاوکات هەڕەشەی بڕینی ئەو دەستانەشی کرد کە لە دژی سوپاکەی بەرز دەکرێنەوە، لە کاتێکدا کە باس لە کوژرانی دەیان هاووڵاتیی مەدەنی دەکرێت لە هێرشەکاندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسرائیل کارتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکدا بە توندی هەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس کرد و رایگەیاند کە لە وەڵامی کوژرانی سەربازێکیان و پێشێلکردنی ئاگربەست، سوپای وڵاتەکەی دەستی کردووە بە هێرشێکی بەرفراوان.

کارتز جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان دەیان دامەزراوەی سەربازی و دەیان سەرکردەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.

ناوبراو بە توندی هەڕەشەی کرد و وتی: هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر سەربازانی وڵاتەکەی و رێککەوتنەکان پێشێل بکات، بە خراپی باجەکەی دەدات.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئاشکرا هەڕەشەیەکی توندتری ئاراستەی سەرکردە و چەکدارانی حەماس کرد و رایگەیاند: دەست ناپارێزین و هەرکەسێک دەستێک لە دژی سەربازانی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، ئەوا ئەو دەستە دەبرین.

کارتز ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای ئیسرائیل فەرمانی پێکراوە لە دژی هەموو ئامانجێکی حەماس مامەڵە بکات و لە داهاتووشدا هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی زانیارییەکان، لە هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای ئیسرائیلدا، دەیان هاووڵاتیی مەدەنی لە غەززە کوژراون.

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  • 8ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ به‌نهێنى گه‌یشته‌ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ى نهێنى‌و داخراوى ئه‌نجامدا

  • ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

  • کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

سەرەکی