4   کاتژمێر پێش ئێستا 5530 جار خوێنراوەتەوە

زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

به‌رپرسێكى باڵاى هه‌رێم زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حکوومەتی هەرێم فشارێکی زۆری خستووەتەسەر حکوومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێکردنی پابەندیی‌و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم"، دەشڵێت، "چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نۆ (ئەیلوول) بدرێت".

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ كاروباری ئابووری ئاشكرایكرد، "حكومه‌تى هه‌رێم فشارێکی زۆری خستووەتەسەر حکوومەتی فیدراڵی، کە دەبێت عێراق پابەندیی خۆی جێبەجێ بکات".

حه‌ملان ڕوونیکردەوە، بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن هەرێمه‌وه‌ بەستراوەتەوە بەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، پێویستە حکوومەتی عێراق پێش هەڵبژاردن، لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی ئەیلوول بنێرێت.

به‌وته‌ى ڕێباز حەملان، "چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بدرێت، تاوەکوو ئێمەش 120 ملیار دینارەکەمان بخەینەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  • 8ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ به‌نهێنى گه‌یشته‌ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ى نهێنى‌و داخراوى ئه‌نجامدا

  • ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

  • کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

سەرەکی