6   کاتژمێر پێش ئێستا 3558 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژانى پشووى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و وتەبێژی کۆمسیۆنه‌كه‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆمسیۆن بەرپرسیار نییە لەپێدانی پشوو بەقوتابخانەکان، بەڵکو ئەوە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.

وتیشى، "هەماهەنگینان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ ئەوەی لە 5ـی مانگی داهاتوودا تا 13ـی مانگ، ژمارەیەك لەقوتابخانەکانی لێ وەربگرێت بۆ ئەوەی وەك بنكەی دەنگدان بەكاربهێندرێن".

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌، "کۆمسیۆن وەزارەتی پەروەردەی ئاگاداركردووەتەوە کە پێویستی بەژمارەیەک قوتابخانەیە نەوەك هەموویان‌و لەدەسەڵاتیاندا نییە پشووی فەرمی لەقوتابخانەکاندا ڕابگەیەنێت، بەڵکو بابەتەکە تایبەتە بەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کە پشووی هەڵبژاردن لەسەرەتادا هەینی تا سێشەممە دەبێت، واتە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژو ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەكی تەواو لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە.

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  • 8ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ به‌نهێنى گه‌یشته‌ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ى نهێنى‌و داخراوى ئه‌نجامدا

  • ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

  • کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

سەرەکی