11   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

ئیرادە میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 51 تۆڕ، ڕێکخراو و کەسایەتیی سەربەخۆی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، بانگەوازێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پارەبەخشەکان کراوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

بانگەوازەکە نیگەرانییەکی قووڵ دەردەبڕێت لەبارەی بوونی هەنگاوێکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ دانانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ژێر کۆنترۆڵدا.


بانگەوازکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکاندا هەیە.

لە دەقی بانگەوازەکەدا هاتووە: لەنێو زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی ناحکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک ڕێکخراو جیاکراونەتەوە و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە. ئەم جۆرە ڕێکخراوانە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

ئەوەی جێگەی نیگەرانیی سەرەکییە بۆ ڕێکخراوە سەربەخۆکان، پشتیوانی دارایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

ڕێکخراوەکان ڕایانگەیاندووە: زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان، پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دارایی.

هەروەها داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە سەربەخۆکاندا کردووە، و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لەمەودوا چاودێریی هاوبەشەکان دەکەن و ڕاپۆرت لەسەر ئەو پرسە بڵاودەکەنەوە.

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  • 8ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ به‌نهێنى گه‌یشته‌ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ى نهێنى‌و داخراوى ئه‌نجامدا

  • ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

  • کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

سەرەکی