10   کاتژمێر پێش ئێستا 5749 جار خوێنراوەتەوە

ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

هێزەکانی هەسەدە تێکەڵ بەسوپای سوریا دەکرێن‌و لیستی ناوی فەرماندەی فیرقەکان دراوەتە هاوپەیمانان، لەپڕۆسەکەدا 30%ی ئەرکانی سوپا دەدرێتە هێزە کوردییەکەو لەتەواوی سوریاشدا بوونیان دەبێت.

به‌وته‌ى سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەچوارچێوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنی شەڕڤانان بەسوپای سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات لیستی فەرماندەکانی ئەو فیرقە سەربازییانەی پێشکەش بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات کە دەخرێنە ناو سوپای سوریاو لیوا تایبەتەکان‌و نوێنەرانیان لەنێو وەزارەتی بەرگریی‌و ئەرکانی گشتیی سوریا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیستەی هەسەدە دەیداتە هاوپەیمانان، ناوی 70 فەرماندەی تێدایەی کە بەشداریی ڕاستەوخۆیان لەشەڕی تیرۆری داعشدا کردوە.

فەرماندەکانی ئەو سێ فیرقە سەربازییەی کە دەخرێنە ناو سوپای سوریاوە، فەرمانداری ناوچەکانی جەزیرەو فوڕات‌و دێرەزوری تێدایە.

هاوکات ئەو لیستە فەرماندەکانی سێ لیوای تایبەتی بۆ ئەرکانی گشتیی تێدایەو 30%ی پۆستەکانی ئەرکانی گشتیی دەدرێتە هێزە کوردییەکەی ڕۆژئاوای کوردستان‌و لیوایەکیان بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان تایبەتە بەشەڕی تیرۆرو لەتەواوی سوریا بونیان دەبێت‌و چالاکی دەکەن.

  • توركیا بڕیارێك به‌عێراق ده‌دات

  • زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • هێشتا مووچه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تاڵه‌بانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانێكى گه‌وره‌تر ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • له‌باره‌ى ڕۆژانى پشووى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

  • 8ى مانگى داهاتوو بانگه‌شه‌ كۆتایی دێت

  • كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ به‌نهێنى گه‌یشته‌ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ى نهێنى‌و داخراوى ئه‌نجامدا

  • ورده‌كاریى تێكه‌ڵبونى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا.. 30% سوپا له‌هه‌سه‌ده‌ پێكدێت

  • کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان: نیگەرانین لە باڵادەستیی ڕێکخراوە حزبییەکان

سەرەکی