14   کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمی کۆبوونەوەی شاندی دەبینن

ئیرادە میدیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی)، جەختی لەسەر بەرهەمداربوونی دیدارەکە کردەوە و ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمی ئەو دیدارە دەبینین.

ئەردۆغان، لە کاتی کردنەوەی باخچەی گەل لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ جارێکی دیکە گرنگیی ڕەخساندنی "زەمینەیەکی ئارام" لە وڵاتەکە و ناوچەکە دووپات کردەوە.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025 لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەچوو، کە شاندەکەی دەم پارتی لەلایەن پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار پێکهاتبوو. شاندەکە دوای دیدارەکە لە تۆڕی ئێکس ڕایانگەیاند: لەگەڵ سەرۆککۆمار لێکتێگەیشتنی هاوبەش و کۆدەنگییان هەبووە بۆ ئەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی خێراتر و دروستتر بەڕێوەبچێت.

شاندەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی نزیکەی یەک کاتژمێردا، بۆچوون و پێشنیازی خۆیانیان سەبارەت بە قۆناخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پێشکەش کردووە.

ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لە گرنگیی ڕێکارە پەرلەمانییەکانی پرۆسەکە کرد و بە بیرهێنانەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یڵماز تونچ، وەزیری داد، زانیارییان پێشکێشی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەیوەندیدار کردووە.

ئەمە سێیەمین دیداری فەرمی نێوان ئەردۆغان و شاندی دەم پارتییە دوای کۆبوونەوەکانی پێشووتریان لە 10ی نیسان و 7ی تەممووزی ئەم ساڵ.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی