16   کاتژمێر پێش ئێستا 7120 جار خوێنراوەتەوە

دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا؛ شاندی دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن‌و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆببنەوە.

شاندەکەی دەم پارتی لەپەروین بوڵدان‌و میدحەت سانجار‌و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکدێت.

ئەم سەردانە دوای کۆبوونەوەی پەروین بوڵدان‌و میدحەت سانجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە 30ی تشرینی یەکەمی  2025 دێت.

پێشبینیدەکرێت شاندەکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان بۆ ئۆجەلان بگوازنەوەو گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، تولای هاتیمۆگولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاندووە، پێویستە هەنگاوی کردەیی‌و ڕێخۆشکەر بۆ پرۆسەی ئاشتی بنرێت. 

داواشیکردووە، کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ پرۆسەی ئاشتی بەزووترینکات دەستبەکاربێت‌و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە. 

هاتیمۆگولاری هەروەها جەختی لەسەر کشانەوەی سەرجەم قەییومەکان، ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان‌و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کردووەتەوە وەک بەشێک لەهەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ نیشاندانی نیازپاکی.

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ جاری سێیەم پێشوازی لەشاندی "ئیمراڵی"ی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد. 

کۆبوونەوەکە لەکۆشکی سەرۆکایەتی لەئەنكەرە بەڕێوەچوو و تێیدا دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی‌و هەنگاوەکانی داهاتوو تاووتوێکران.

شاندی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لەپەروین بوڵدان‌و میتحات سانجار دوای کۆبوونەوەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا کە "هەڵسەنگاندنی ورد"یان بۆ قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراتی کردووەو بۆچوون‌و ڕاسپاردەکانی خۆیان خستووەتەڕوو.

هەروەها جەختیان لەوەکردەوە، لەگەڵ ئەردۆغان گەیشتوونەتە "تێگەیشتنی هاوبەش‌و کۆدەنگی" لەسەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەکە "خێراترو کاریگەرتر" بەڕێوەبچێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەهەنگاوێکی مێژووییدا، کشانەوەی هێزەکانی خۆی لەخاکی تورکیا ڕاگەیاندووە.

ئەم بڕیارە دوای کۆنگرەی 12یەمی پەکەکە دێت کە تێیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی‌و کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداری در

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی