12   کاتژمێر پێش ئێستا 6138 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

سوپای پاسدارانی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە تیرۆرکردنی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هه‌نیە، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ناوخۆیی نەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجگرتنەکە بەمووشەکێک ئەنجامدراوە کە لەدوورییەکی دیاریکراوەوە هەڵدرابوو، کە ڕاستەوخۆ بەر پەنجەرەکەی کەوتووە پێشئەوەی به‌رجه‌سته‌ى بكه‌وێت.

سوپای پاسداران ڕوونیکردەوە، ئیسماعیل هه‌نیە لەساتەوەختی لێدانەکەدا بەتەلەفۆن قسەیكردووه‌و مووشەکەکەش لەهەمان ئەو ئاراستەیەدا هاتووە كه‌ هه‌نیه‌ى لێ وه‌ستاوه‌.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشداوه‌، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دوای ئەو ڕووداوە، بەکۆی دەنگ لەسەر پێویستی وەڵامدانەوە کۆکبووەو کاتی خۆی بۆ هێزە چەکدارەکان جێهێشتووەو جەختی لەوەکردەوە، ئەو بڕیارە دوای چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بووه‌ کە ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆیى 1" بوەتەوە.

هه‌نیە لەکۆتایی مانگی 7ى 2024 لەسەردانێکیدا بۆ تاران، دوای بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران، لەناو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا کوژرا.

لە 23ی 1ى 2025یشدا ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دانی بەتیرۆرکردنی هه‌نیەدا نا.

حەماس پێشتر ئیدیعاکانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکەی هه‌نیە بەبۆمبێک ئەنجامدراوە کە پێشوەختە لەژوورەکەیدا لەشوێنی نیشتەجێبوونی لەپایتەختی ئێران چێنرابوو.

  • هەسەدە: هێرشێکی چەکداری لە دێرەزوور تێکشکێندرا

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

سەرەکی