13   کاتژمێر پێش ئێستا 4967 جار خوێنراوەتەوە

دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

نەجیب غەزبان بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لەوەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاشكرایكرد، پەیوەستنەبوونی سوریا بەهاوپەیمانی دژی داعشەوە تائێستا پەیوەندیی بەپێکهاتەو ڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە هەیە.

غەزبان لەلێدوانێکدا دەڵێت، "یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕێگریی لەسوریا کرد زووتر پەیوەندیی بەهاوپەیمانی دژ بەداعشەوە بکات، بوونی کێشە چارەسەرنەکراوەکانە کە پەیوەندییان بەپێکهاتەکانی فەرماندەیی‌و ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدەوە هەیە".

ڕۆژی شەممە تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەسوریا ئاشکرایکرد، سوریا نزیکە لەپەیوەندیکردن بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و بڕیارە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا سەردانی واشنتۆن بکات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پەیوەستبوون بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

غەزبان ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی سوریا درک بەوە دەکات کە "پێشکەوتن بەبێ ئاڕاستەکردنی ئەو بەشەی وڵات ناکرێت"، بەئاماژەدان بەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون.

هۆشداریشیدا لەوەی، "ئەگەر ڕێککەوتنێک نەکرێت، گرژییە بنەڕەتییەکانی نێوان دیمەشق‌و کورد ڕەنگە پەرە بسێنێت".

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی