13   کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

موقتەدا سەدر: جەخت لەسەر چاکسازی و بایكۆت دەكەینەوە

ئیرادە میدیا

لە پەیامێكی نوێدا، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە شێوەیەكی ڕاشکاو ڕووی قسەی لە گەندەڵكارانی ناو سیستەمی سیاسی كردەوە و داوای لە دۆستە نیشتمانپەروەرەكان كرد ڕێگای چاکسازی و بایكۆت بگرنەبەر بۆ لەناوبردنی گەندەڵی.

سەدر لە پەیامەکەیدا هاوپەیمانیی خۆی لەگەڵ چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دیاری كرد و وتی: هەموو جووتیار و سەرباز و سەرکردە چاکسازەکانمان دۆستی ئێمەن و لەگەڵیاندا دەبین، بەڵام دژی گەندەڵکارانین.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە تووندی ڕەخنەی لەوانە گرت كە نیشتمانیان كردووەتە كەرەستەیەك بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان و جەختی لەوە كردەوە: ئەوانە نیشتمان دەفرۆشن بە گەندەڵكاران، نیشتمان زۆر بەنرخترە لەوەی بفرۆشرێت بەوانەی داوای دەستكەوت دەكەن و لەپێناو یاساشكێنیندا دەچەمێنەوە و گوێڕایەڵن.

سەدر بایكۆتكردنی وەك ئامرازێكی گرنگ خستەڕوو: بایكۆتكردن متمانەیەكە بە هاوڵاتیانی دڵسۆز و گوێڕایەڵ، چونكە بە دڵنیاییەوە وەكو خۆیانن و هیچ كاتێك پاشگەز نابنەوە.

سەدر سڵاوی بۆ هەموو پێكهاتەكانی عێراق ئاڕاستە كرد، بە مەبەستی كۆكردنەوەی نیشتمان و وتی: سڵاو لە شیعە و سوننەی عێراق و هەموو پێكهاتە و كەمینەكانی وڵات.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی