13   کاتژمێر پێش ئێستا 3879 جار خوێنراوەتەوە

عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی ئاو دەكەن‌و دەبێتە گەورەترین پرۆژەی وەربەرهێنانی ژێرخانی ئاو لەعێراق‌و هیوای خواست بەم هۆیەوە كێشەی كەمئاوی لەعێراق چارەسەربكرێت.

ئەمڕۆ هاكان فیدان گەیشتە بەغداو بڕیارە بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی ئاو لەنێوان توركیاو عێراق بكرێت بۆ بەردانەوەی ئاو لەتوركیاوە بۆ نێو خاكی عێراق‌و چاككردنی ژێرخانی ئاو لەعێراق.

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران‌و وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا، چەندین ساڵە هەردوو وڵات هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی‌و بەكارهێنانی ئاو بەشێوەیەكی باش.


  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی