14   کاتژمێر پێش ئێستا 5749 جار خوێنراوەتەوە

بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بێستون عەبدوڵڵا ناسراو بەبێستون کواوایی، یەکێک لەبریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەڵای کچێ لەپێنجوێن، دوای چەند مانگێک مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2025، بێستون عەبدوڵڵا، برینداری ئاگرەکەی پێنجوێن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

لەکۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاگرێکی گەورە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوەو بەهۆیەوە پوش‌و پاوانێکی زۆری سنوورەکە سووتاو دوو گەنجیش بەناوەکانی ئالان عەلی، بێستون عەبدوڵڵا برینداربوون.

ڕۆژی 24ی ئەیلولى ئه‌مساڵ، ئالان عەلی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کە نزیکەی لە75٪ی جەستەی سووتابوو لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی گیانی لەدەستدا.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی