14   کاتژمێر پێش ئێستا 5788 جار خوێنراوەتەوە

دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

دوای زیاتر لەدوو ساڵ سەپاندنی قەدەغەی گەشت لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تورکیا، بەرەبەیانی سبەی دووشەممە یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی (تورکیش ئێرلاین) لەفڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە.

داخستنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی هێڵی ئاسمانی تورکیا، یەکێکبوو لەلێکەوتەکانی شەڕی نێوان پەکەکەو تورکیا، بەڵام دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی‌و کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان، بڕیاردرا قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 فڕۆکەکە لەئیسته‌نبووڵەوە دەفڕێت، کاتژمێر 1:10ی بەرەبەیان دەگات‌و هەمان فڕۆکە کاتژمێر 2:40 دەفڕێتەوە بەرەو ئیسته‌نبووڵ.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی‌و تورکیا ئەنجامدەدرێت‌و پلان هەیە ژمارەی گەشتەکان زیاتریش بكرێت.

تورکیا لەڕۆژى 3ى 4ى 2023وه‌ قەدەغەیکرد هیچ فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بچێتە وڵاتەکەیی‌و هەر شەش مانگ جارێکیش ئەو قەدەغەیەی نوێدەکردەوە. بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر بەکەرتی ئابووری تورکیاو عێراق‌و هەرێمی کوردستان کەوت، ئێستاش بەدەستپێکردنەوەی گەشتەکان چاوەڕێدەکرێت جوڵەی ئابووریی لەسلێمانی بەهێزتربێت.

ئەمشەو گەشتەکە لەفڕۆکەخانەی ئیسته‌نبووڵەوە بەکۆدو ژمارەی TRY13,925 دەستپێدەکات، بەهۆی ئەوەی هێشتا دەرفەت بۆ فرۆشتنی تکتی گەشتەکە ماوە، بۆیە ژمارەی سەرنشینان گۆڕانکاریی لێ بەسەردێت.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی