11   کاتژمێر پێش ئێستا 9918 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی لە "دەرئەنجامەکانی" لەشکرکێشی بۆ سەر تایوان تێدەگات، بەڵام ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا ئەمریکا بەرگریی لەو دوورگەیە دەکات یان نا، ئەوەش به‌گوێره‌ى گرته‌په‌ك لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە ئه‌مڕۆ یەکشەممە پەخشکرا.

تره‌مپ وتی، "ڕۆژی پێنجشەممە لەکۆریای باشوور چاوم بە شی جینپینگ کەوت، کە یەکەم کۆبوونەوەی ڕووبەڕوومان بوو لەماوەی شەش ساڵدا زۆر قسه‌مان كردوو كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان ئه‌نجامدا".

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئەگەر چین هێرشی سەربازیی بکاتە سەر تایوان، فەرمان بەهێزەکانی ئەمریکا دەکات بجوڵێن، ترەمپ وەڵامیدایەوەو وتی:"دەزانیت ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ئەویش واته‌ چین‌و سه‌رۆكه‌كه‌شى وەڵامەکەی دەزانێت"، بەڵام ڕەتیکردەوە وردەکارییەکانی مانای خۆی لەچاوپێکەوتنەکەدا بخاتەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ناتوانم نهێنی زیاترى وه‌ڵامه‌كه‌م ئاشکرا بکەم، چونكه‌ لایەنی بەرامبەر له‌م په‌یامه‌م تێده‌گات‌و دەزانێت چى ده‌ڵێم‌و مه‌به‌ستم چییه‌".

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، کە شی‌و بازنەی ناوەوەی "بەڕوونی وتوویانە کە ئێمە هیچ شتێک ناکەین لەکاتێکدا سەرۆک ترەمپ لەپۆستەکەیدایە، چونکە ئەوان لەدەرئەنجامەکانی تێدەگەن".

چین  تایوانی خۆبەڕێوەبەری بەبەشێک لەخاکی خۆی دەزانێت، ئەمریکا بەپەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دەیان ساڵە، تەنها پەکین دەناسێت، بەڵام چەک بۆ بەرگریکردن لەخۆی بۆ ئەو دوورگەیە دابیندەکات.

ئەم پرسە بەردەوامە لەپەرەپێدانی گرژییەکان، هەرچەندە پێدەچێت ترەمپ‌و شی لەلوتکەکەیاندا خۆیان لێ بەدووربگرن، لەبری ئەوە سەرنجیان لەسەر کەمکردنەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی