7   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: هێرشێکی چەکداری لە دێرەزوور تێکشکێندرا

ئیرادە میدیا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک - هەسەدە ڕایگەیاند: شەڕڤانەکانیان هێرشێکی چەکدارییان تێکشکاندووە کە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کراوەتە سەر بازگەیەک لە نزیک ئەبو حەمام لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی هەسەدە، هێرشەکە بە بەکارهێنانی چەکی ئاڕ پی جی (RPG) ئەنجام دراوە و وەک "هێرشێکی تیرۆریستی و ترسنۆک" وەسف کراوە.

هەسەدە جەختی کردووەتەوە کە بەهۆی "وەڵامدانەوەی بەهێزی دەستبەجێی شەڕڤانان"، هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی بەهێزی شەڕڤانەکانیشیان، چەکدارەکان هەڵهاتوون، هێزەکانیان شوێنیان کەوتن و هەرێمەکەیان پاککردەوە، ئاسایش و ئارامییان بۆ هەرێمەکە گەڕاندەوە.

هەسەدە دووپاتی کردووەتەوە کە لەپێناو پاراستنی خەڵک و ئاسایشی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت. هەروەها هۆشداری داوە کە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی هاووڵاتیان، "وەڵامی بەهێز و بێ دوودڵی" دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم جۆرە هەوڵە تیرۆریستییانە کاریگەرییان لەسەر هەوڵەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە نابێت.

  • ئەحمەد تورک: ئەردۆگان پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەکات

  • لە مانگێکدا لەسێدارەدان لە ئێران 49% بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

  • سوپای پاسداران: سیگناڵی مۆبایلەکەی ئیسماعیل هەنییە بووە هۆی بە ئامانجکگرتنی لە تاران

  • هەسەدە: هێرشێکی چەکداری لە دێرەزوور تێکشکێندرا

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

سەرەکی