9   کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد تورک: ئەردۆگان پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەکات

ئیرادە میدیا

لە چاوپێکەوتنێکی گرنگدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکیی (سەباح)، ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی گەشەکردنی پرۆسەی ئاشتی دەکاتەوە و پێیوایە ئەم پڕۆسەیە نابێت بە "تەنها وەک ڕادەستبوونی پەکەکە" تەماشا بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک "پڕۆژەیەکی گەورەتر" سەیر بکرێت کە زەمینە بۆ دیموکراسی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆش دەکات.

تورک، ئاماژە بەوە دەکات کە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، بەشدارییەکی بەرچاوی تورکیا دەبێت لە دامەزراندنی دیموکراسی لە ئاستی ناوچەکەدا. ئەو پێی وایە پرۆسەکە دەبێت لە وێنە گەورەکەدا تەماشابکرێت و هەموو خەڵکی کوردستان ناچارن بەشدار بن.

ئەو سیاسەتمەدارەی باکووری کوردستان وتوشیەتی: توێژێکی نا سیاسیی هەن تا ئێستاش نکۆڵی لە بوونی کورد دەکەن. دەبێت بەم پرۆسەیە بۆیان ڕوون بکەینەوە کە ئەمە تەنها پەیوەندی بە کوردەوە نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

لەبارەی پاڵپشتییەکانەوە، ئەحمەد تورک پشتڕاستی دەکاتەوە کە پرۆسەکە بەهۆی پاڵپشتیی وردی سەرۆک کۆمارەوە بەرەوپێش دەچێت، کە تەنانەت ڕەخنە چاوەڕوانکراوەکانیشی لەبەرچاو دەگرێت و لە کۆتاییدا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەکە ڕاگەیاندووە.

تورک باس لە گۆڕانێکی ناوخۆیی دەکات و دەڵێت: جیاواز لە ڕابردوو، ئێستا مەیلێکی بەهێز لەناو دەوڵەتدا هەیە کە پێی وایە چارەسەر بەهۆی کارلێکی ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە پێویستە و کۆدەنگییەکی سیاسی بەهێز هەیە.

ئەحمەد تورک پەیوەندیی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستانی خستە ژێر گەورەترین پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. ئەو داوا دەکات تورکیا لەبری ئەوەی وڵاتانی دیکە دەستوەردان بکەن، پێویستە تورک و کورد لەوێ کۆببنەوە و بڕیاربدەن چی بکرێت.

ئەو بەڕوونی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات کە لەگەڵ کوردانی سوریا دانوستاندن بکات و گوێ لە بۆچوونی ئەوانیش بگرێت.

ئەحمەد تورک، بزوتنەوەی گولەن وەک هۆکاری سەرەکی شکستی پڕۆسەی ئاشتی پێشوو ناودەبات، چونکە ئەو کاتە توانیویانە دزە بکەنە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی دادوەر و داواکارە گشتییەکانی کە مامەڵەیان لەگەڵ کەیسی (کەجەکە)دا دەکرد، پەیوەندییان بەو بزوتنەوەیەوە هەبوو.

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كیشوه‌رى ئاسیا ئاشكراده‌كرێت

  • له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ داعش 200 جار په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ى داوه‌

  • زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆوه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • گۆڕان له‌شاره‌كانى هه‌رێم بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش ده‌نگده‌ده‌ن

  • بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن پۆلیسێك كوژراو سیانى دیكەش برینداربوون

  • نزیكه‌ى هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم له‌تیروپشكى حه‌ج دوورخرانه‌وه‌

  • سوودانى یه‌كه‌م جوڵه‌ى دژى مالیكى ده‌ستپێكرد

  • ئەحمەد تورک: ئەردۆگان پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەکات

  • لە مانگێکدا لەسێدارەدان لە ئێران 49% بەرزبوونەوەی تۆمار کرد

سەرەکی