2   کاتژمێر پێش ئێستا 5094 جار خوێنراوەتەوە

فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس بڕیاری ئازادکردنی "نیکۆلاس سارکۆزی" سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد، ئەمەش دوای 20 ڕۆژ لەزیندانیکردنی، دوای سزادانی به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی دارایی بۆ لیبیا بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لیبیا لەساڵی 2007، بەو مەرجەی کە لەژێر چاودێری دادوەریدا بێت.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لەمیانی دانیشتنی دادگای تایبه‌تمه‌نددا به‌ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی‌و میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا بڕیاری ئازادکردن بۆ ساركوزی ده‌رچوو.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌دانیشتنه‌كه‌دا داواکاری گشتیی پاریس پێشنیازی ئازادکردنی مەرجداری بەچاودێری دادوەریی بۆ سارکۆزی ده‌ركرد.

نیكۆلاس ساركۆزی لەڕێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە لەزیندانی "لا سانتێ" لەپاریس بەشداریی لەدانیشتنەکەدا كردو ئه‌ستۆپاكی خۆی خسته‌ڕوو.

  • عێراق وه‌ڵامێكى توندى ئێران ده‌داته‌وه‌

  • بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • دواى 79 ساڵ سه‌رۆكێكى سوریا ده‌چێته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

سەرەکی