3   کاتژمێر پێش ئێستا 1812 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەبازنەی دهۆک، بەهۆی ناڕازیبوون لەبڕیارێکی سەرکردایەتی حزبەكەی، چووە نێو  ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، ده‌شڵێت:"ئه‌و ڕه‌ییان كلدانییه‌ى كادیرانى یه‌كێتیى ناچاركران ده‌نگى پێبده‌ن، بۆ ته‌نها ڕۆژێكیش دۆستى كورد نه‌بووه‌".

دوای دەرچوونی بڕیارێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی کە دەنگ بدرێتە کاندیدێکی سەر بەڕەیان کلدانی لەبازنەی دهۆک، ئیمان عەبدولڕەزاق محەممەد سەرۆکی لیستی یەکێتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەبازنەی دهۆک كە لە خولی چوارەمیش پەرلەمانتاری ئەو حزبە بوو لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە چووە نێو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیمان عەبدولڕەزاق لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند، "ماوەی 28 ساڵ بەبێ دابڕان لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتیی خەباتم کرد، بەڵام ئەو بڕیارەی سەرکردایەتی یەکێتیی بەخیانەتێکی گەورە دەزانم‌و ستەمێکە لەیەکێتیی‌و دەنگدەرەکانی".

سەرۆکی لیستی یەکێتیی وتیشی، "چۆن داوا لەدەنگدەری خۆم بکەم کە دەنگ بەڕەیان کلدانی‌و کاندیدەکەی بدەن لەکاتێکدا کە هەموو هەڵوێستەکانی ڕەیان کلدانی دژی هەرێمی کوردستان بووەو بۆ ته‌نها ڕۆژێكیش دۆستى كورد نه‌بووه‌، بۆیە گەیشتمە ئەو بڕوایەی كە هەڵوێستی خۆم ڕابگەیەنم‌و بێمە ڕیزی پارتی‌و بەهەمان دڵسۆزییەوە لەڕێگەی پارتییەوە خەبات بۆ کوردستان دەکەم، سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی پارتی لێیکردم".

 ئیمان عەبدولڕەزاق لەپەیامێکیدا بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە بەڵێنیاندابوو دەنگی پێبدەن، دەڵێت، "ڕۆژی هەڵبژاردن ویژدانی خۆتان ئاسودە بکەن دەنگ بەپارتی دیموکراتی کوردستان‌و کاندیدەکانی بدەن، چونکە ئەوان دەتوانن لەبەغدا مافی کوردان بپارێزن".

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • شه‌رع گه‌یشته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

  • وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌مانى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌دات

  • بۆ ده‌نگدانى سبه‌ینێ كۆمسیۆن به‌رچاو ڕوونیه‌ك به‌هاوڵاتیان ده‌دات

سەرەکی