2   کاتژمێر پێش ئێستا 7285 جار خوێنراوەتەوە

بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

ئەمشەو دووشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەپارێزگای باڵكئەسیر لەڕۆژئاوای توركیا ڕوویدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەستەی بەڕێوەبردنی كارەسات‌و باری لەناكاوی توركیا بڵاویكردووه‌تەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 5.5 پلەی ڕێختەر بووەو لەشارۆچەكی سەندیر لەسنووری پارێزگای باڵكئەسیر ڕوویداوە.

میدیاكانی توركیا لەبارەی بوومەلەرزەكە ڕایانگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بەهێز بووەو بەشێوەیەك كە خەڵكی لەناوچەكانی دەوروبەری پارێزگای باڵكئەسیر هەستیان پێكردووە.

بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەكە كەمێك پێش ئێستا ڕوویداوە، ئاماری زیانە گیانی‌و ماددییەكان تائێستا نەزانراون.

  • عێراق وه‌ڵامێكى توندى ئێران ده‌داته‌وه‌

  • بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • دواى 79 ساڵ سه‌رۆكێكى سوریا ده‌چێته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

سەرەکی