2   کاتژمێر پێش ئێستا 6368 جار خوێنراوەتەوە

بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

شارەزایه‌كى ڕاپرسی‌و هەڵبژاردن زانیاریى له‌باره‌ى زیادبوونى ده‌نگه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت، "هه‌ردوو حزب له‌به‌غدا ده‌نگێكى زۆرى تایبه‌تیان هه‌یه‌".

ئیسماعیل خورماڵی شارەزا لەڕاپرسی‌و هەڵبژاردن نوسیوویه‌تى، "بەراوردكردنی دەنگدانی 2024و 2025 ھەڵەیە، چونكە 2024 تەنھا ھەرێمی كوردستان بوو، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھەموو عێراقە، یەكێتیی‌و پارتی دەنگێكی زۆریان ھەیە لەنەینەواو كەركوك‌و دیالەو سەڵاحەدین، جگە لەلیوای سەرۆك كۆمارو ئەوانەی لەبەغدادن، ئەو دەنگانەیان بۆ ئیزافەكراوە بۆیە ھێندە زیادیانكردووە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌، دەنگدەری تایبەت بەزۆری لەلایەن پارتی‌و یەكێتیی دامەزراون‌و لەسلكی سەربازین، بۆیە خۆویستانە یان بەفشارو پارە، وەك لەڤیدیۆكاندا دەركەوتن، دەنگیان پێدراوە بەو دوو حزبە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، گۆڕان كە بەشێكبوو لەیەكێتیی زیاتر لە 20 ھەزار دەنگدەری تایبەتی ھەبوو، پاشتر دابەشبوون بەسەر نەوەی نوێ‌و ھاوپەیمانی‌و ھەڵوێستداو بەشێكیشی گەڕایەوە بۆ یەكێتیی.

سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووش ئیسماعیل خورماڵى ده‌ڵێت، "كۆمەڵ‌و یەكگرتوو ھیچ ئەندامێكیان لەو ھێزانەدا نییە، تەنانەت پۆلیس‌و پاسەوانی بارەگاكانیشیان خراونەتەسەر دەنگدانی گشتیی، بۆیە ھەر دەنگێك بۆ ئەوان زۆرەو دەنگی باشیان ھێناوە، بەتایبەت یەكگرتوو كە دوو ھێندەی ڕابردووە".

له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا خورماڵى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، "سەبارەت بەكاندیدەكان ناتوانرێت ئەو دەنگانە بكرێتە پێوەر بۆ دەنگدانی گشتیی، چونكە دیارە ئاراستە كراون، ئەوانه‌شى باسم كردوون‌و زۆر خاڵی تر پێمان دەڵێن كە دەنگدانی تایبەت پێوەر نییە بۆ دەنگدانی گشتیی، بەراوردیش بەھەڵبژاردنی ڕابردوو دروست نییە، بەتایبەت بۆ ئۆپۆزسیۆن بەگشتیی‌و ئیسلامییەكان بەتایبەتی تر، چونكە دەنگ‌و ڕێژەی ئیسلامییەكان لەگشتیدا زۆر ھەڵدەكشێت".

  • عێراق وه‌ڵامێكى توندى ئێران ده‌داته‌وه‌

  • بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • دواى 79 ساڵ سه‌رۆكێكى سوریا ده‌چێته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتیى له‌دهۆك چوه‌ ناو پارتیه‌وه‌

  • کارەبای سلێمانی 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشێت

سەرەکی