محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
3   کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد مافی نوێنەرایەتی دەستەبەر دەکات، دەشڵێت" ئامادەین بۆ دەستاودەست کردنی دەسەڵات".

ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی گشتی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  دوای ده‌نگدانی لە ناوچەی کەڕادە مریەم لە بەغدا رایگەیاند، بەشێوەیەکی دیموکراسییانە ئامادەین دەسەڵات رادەست بکەین.

وتیشی" ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی عێراق پرۆسەیەکی مێژووییە، چونکە لە رێگەی ئەم پرۆسە دیموکراسییەوە، گەلەکەمان بڕیادەدات دەسەڵات لەلای کێ بێت و ئایندەی عێراق چۆن بێت".

سودانی باسی لەوەشکرد، کە دەنگدان مافێکی دەستوری هەموو تاکێکە، وتی، بەهیواین هەموو تاکێک بەوپەڕی هۆشیارییەوە نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت.

هاوکات، لەبارەی چاودێرانی هەڵبژاردنیشەوە وتی، جەختمان لەوە کردبووەوە کە چاودێرانی نێودەوڵەتی بەشدار بن لە چاودێری کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی  پەرلەمانی عێراق له‌ سه‌رتاسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی  21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س لە پرۆسەکەدا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

  • کۆمسیۆن دەنگدەران لەم هەڵانە ئاگادار دەکاتەوە

  • عێراق وه‌ڵامێكى توندى ئێران ده‌داته‌وه‌

  • بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • دواى 79 ساڵ سه‌رۆكێكى سوریا ده‌چێته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی