پەنجەمۆر
3   کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن دەنگدەران لەم هەڵانە ئاگادار دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمرۆ سێشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ ئاگاداری بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت دوو جار قەڵەمی دەنگدان بەکار بهێنرێت ئەگەرنا دەنگەکەی دەسووتێت.

ئاگادارییەکەی کۆمسیۆن بریتیە لە:

1- تکایە کەس دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخاتە سەر وەرەقە، ئەگەرنا دەنگەکەی دەسوتێت( یەک جار کاڵ بوو کێشەی نیە ناسوتێت بەڵام تۆخت کردەوە سووتاوە) داوای گۆرینی وەرەقە بکە.

2- پەنجەمۆرەکەی نابێت بەر وەرەقەی دەنگدانەکە بکەویت.

3- وەرەقەکە نەنوشتێننەوە بە هیچ شێوازێک.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی کرانەوە و بڕیارە تاوەکوو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت، هەروەها لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 7744 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

  • سودانی: پابەندین بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات

  • کۆمسیۆن دەنگدەران لەم هەڵانە ئاگادار دەکاتەوە

  • عێراق وه‌ڵامێكى توندى ئێران ده‌داته‌وه‌

  • بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز توركیاى هه‌ژاند

  • بۆچى به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پارتى‌و یه‌كێتیى زیادیكردووه‌؟

  • دواى 79 ساڵ سه‌رۆكێكى سوریا ده‌چێته‌ كۆشكى سپى

  • پارێزگاری پێشوو بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوه‌ برینداربوو

  • فەرەنسا بڕیاری ئازادکردنی سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسای دەرکرد

  • یه‌كێتیى به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى كاندیده‌كانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سەرەکی