6   کاتژمێر پێش ئێستا 1947 جار خوێنراوەتەوە

كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی (كه‌ واتاكه‌ى پەکەکەی پێشوه‌) ئاشكرایده‌كات، له‌هه‌نگاوێكى نوێدا، كشانه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت "بۆ ڕێگرتن لەئەگەری پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا، گه‌ریلاكان له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا، بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی (پەکەکەی پێشوو) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی‌و دوای کشاندنەوەی هێزەکانمان لەتورکیاو باکوری کوردستان، ئەمڕۆ گەریلا لەناوچەی زاپ-یش پاشه‌كشه‌ ده‌كات".

ڕاشیگه‌یاندوه‌، "بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەهەنگاوێکی دیکەو بۆ ڕێگرتن لەئەگەری پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا، سه‌ره‌تا له‌25ى مانگى ڕابردوو، هێزەکانمان لەتورکیاو باکوری کوردستان کشاندەوە، لەنوێترین هه‌نگاوى دیكه‌شدا، دوێنێ گەریلاکانمان لەناوچەی زاپ کشاندوەتەوە".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ به‌ناوى بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی (كه‌ واتاكه‌ى پەکەکەی پێشوه‌) نوسیویه‌تى، "دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانمان لەناوچەی زاپ بۆ ناوچەی گونجاو کشاندوەتەوە".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "باوەڕمان وایە ئەم هەنگاوە نوێیەمان، خزمەت بەچارەسەری پرسی کوردو ئاشتیی‌و بەدیموکراسیکردنی تورکیا دەکات".
 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیه‌ى 26ى مانگى ڕابردوو ئه‌نجاممانداو تێیدا 25 گەریلامان ئامادەبون کە لەسنورەکانی تورکیاوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کشابونەوە، ئاماژەمان بەوەدا، لەو شوێنانەی سنور کە ئەگەری پێکدادانیان لێدەکرێ، بۆ ڕێگریکردن لەهەر پێکدادانێک چاکسازیی دەکەین، لەسەر بنەمای ئەوکارانەی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان کردویانە، لەوکاتەوە لەناوچەی زاپ گەیشتوینەتە ئەنجامی گرنگ، ئێوارەی ڕۆژی دوێنێ ئەو هێزانەمان کە لەناوچەی زاپ ئەگەری پێکدادانیان دروستدەکرد، بۆ ناوچەی دیکەی گونجاو پاشه‌كشه‌یان پێكراوه‌، واتە ئێستا مەترسیی پێکدادان لەناوچەی ئاماژەپێکراو بەتەواوی لەناوبراوه‌".
 
بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی (په‌كه‌كه‌ى پێشوو) ئه‌وه‌شى وتوه‌، "دوابەدوای کشانەوەی ئەو هێزانەی گەریلامان کە لەنێو سنورەکانی تورکیادا ئەگەری پێکدادانیان دروستدەکرد، ئەم کشانەوەو چاکسازییەی لەناوچەی زاپ ئەنجاممانداوە، دەبێتە بەشداریکردنێکی کرداریی گرنگ بۆ گەشەکردن‌و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە پەرەی پێدراوەو جارێکی دیکەش سوربونمان لەسەر پرۆسەکە دەخاتەڕوو، باوەڕمان وایە ئەم هەنگاوە نوێیەمان، خزمەت بەچارەسەری پرسی کوردو ئاشتی‌و بەدیموکراسیکردنی تورکیا دەکات".
  
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕۆژی 1ی ئاداری 2025 ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئەوەش لەدوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە ڕۆژی 27ی شوبات بەناونیشانی "بانگەوازی ئاشتیی‌و کۆمەڵگەی دیموکراسی" بڵاوکرایەوەو داوای چەکدانان‌و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد. 
 
پەکەکە ڕۆژی 12ى 5ى 2025 ئەنجامی کۆنگرەی 12ی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەکۆتاییهاتنی خەبات بەناوی پەکەکە کردو ڕاشیگەیاند، "گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لەپرۆسەی ئاشتی دەکات‌و لەبڕیاری هەڵوەشاندنەوەو کۆتاییهێنان بەخەباتی چەکداری باشتر تێدەگەن".

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

سەرەکی