3   کاتژمێر پێش ئێستا 1074 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

به‌پێى ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، دانوستانەکانی نێوان تەلئەبیب‌و واشنتۆن سەبارەت بەکەرتی غەززە گەیشتوونەتە بنبەست.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمریکییەکان توانای پێکهێنانی هێزێکی دەرەکییان نییە تا لەغەززە بێت‌و چەکداماڵینی حەماس بگرێتە ئەستۆ، بۆیە بەدوای چارەسەری کاتیدا دەگەڕێن‌و ئەمەش بۆ ئیسرائیل قبووڵناکرێت.

حکومەتی ئەمریکا گوشارەکانی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە زیاترکردووە، بەڵام ئیسرائیل ئامادەیی تێدانییەو دەڵێت ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت بخرێتە دوای چەکدانانی حەماس.

هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی چوونە ناو قۆناغی دووەم، قەیرانی گەمارۆدراوەکانی حەماسە لەشاری ڕەفەح، کە تائێستاش نزیکەی 100 کەسیان لەتونێلەکانی ژێر زەویدان لەناوچەکانی ڕەفەح کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایەو لەوێ گیریانخواردووەو ئیسرائیل ڕێگەنادات ئەوکەسانە بەبێ ڕاگەیاندنی تەسلیمبوونیان‌و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بچنە دەرەوەو هاوکات حەماس داوای گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی ئیسرائیل دەکات.

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

  • كاره‌سات ڕوویدا.. گه‌نجێك دایك‌و باوكى‌و براژنێكى دووگیانى كوشت‌و دواتر له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ كوژرا

  • پێنج ساڵ تێپه‌ڕى‌و كه‌یسى كوڕه‌ شۆڕشگێڕه‌كه‌ى ڕانییه‌ چى به‌سه‌رهات؟

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

سەرەکی