4   کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دەروازەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت و هاتووچۆ لێوەی دەوەستێت. هۆکاری داخستنەکە بۆ دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێتەوە لە سیستەمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی باکووری کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەروازەی زێت هاووڵاتییان و گەشتیارانی ئاگادار کردووەتەوە: کێشەکە تەکنیکییە و تەنها پەیوەندی بە دیوی تباکووری کوردستان (تورکیا)ەوە هەیە و جەختی کردەوە کە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەیەکی نییە.

ڕاگەیاندنی دەروازەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی خێرای کێشە تەکنیکییەکە و بەڵێنیان داوە کە بەپەلە هەمووان ئاگادار بکەنەوە لەگەڵ کرانەوەی دەروازەکە.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران و هەرێمی کوردستان بە باکووری کوردستان (تورکیا)وە دەبەستێتەوە، کە لە ساڵی 2023 بە فەرمی کراوەتەوە و یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی نێوان هەردوولا.

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

سەرەکی