4   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

ئیرادە میدیا

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند: بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریا تەواو ئاساییە و بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دێت. فیدان جەختی لەوە کردەوە: سیاسەتی تورکیا لەم ناوچەیەدا لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی مێژوویی ستراتیژییە و هەماهەنگە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە، نەک تەنها بەرژەوەندیی تەسک و کاتیی تورکیا.

لە چاوپێکەوتنێکدا، فیدان ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانیان لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە پرسی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سووریا بەردەوامە. هاوکات داوای کرد کە دەبێت کۆتایی بە هەموو جۆرە داگیرکارییەک بهێنرێت کە هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات، کە مەبەست لێی سوپای ئیسرائیلە لە بەشی باشووری سوریا و لە پارێزگای سوەیدا.

فیدان هەروەها ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراون، ئەمەش بەهۆی دەستوەردانی ئیسرائیل لە باشووری سوریا.
لە کۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردەوە کە ئامانجی سەرەکیی تورکیا بریتییە لە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سوریا و پێشبینی کرد کە دانوستانەکانی داهاتوو لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا بگەنە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

  • ئیرادە ناوی سێ فەرماندەی هەسەدە ئاشکرا دەکات کە فەرماندەی سوپای نوێی سوریا دەکەن

  • كشانه‌وه‌ى گه‌ریلا له‌ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

سەرەکی