3   کاتژمێر پێش ئێستا 1118 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، شەش كاندیدی بەهۆکاری جیا دورخستووەتەوە كە یەكێكیشیان دەنگی پێویستی هێناوە بۆ بون بەپەرلەمانتاریى.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، شەش كاندیدی بەهۆكاری جیاجیا دروخستەوە.

لەبەڵگەكانیشدا ئەوە دەردەكەوێت، كە یەکێک لەکاندیدە دورخراوەکان ئەحمەد ئەسعەد زین عابدین سمین بوە، کە کاندیدی هاوپەیمانی سەڵاحەدینی یەکگرتوو بوو، بەهۆی نادروستی لەبەڵگەنامەی خوێندنەکەی دورخراوەتەوە.

هاوکات لەبەڵگەنامەکاندا هاتووە، هەریەک لەیونس قاسم کە کاندیدی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بوو، دورخراوەتەوەو دەنگەکانیشی پوچەڵکراونەتەوە، هبە تۆفیق کاندیدێکی دیکەی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی دوورخراوەتەوەو دەنگەکانیشی پوچەڵکراونەتەوە، نیهاد فەیسەڵ کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری دورخراوەتەوەو دەنگەکانیشی پوچەڵکراونەتەوە، نەوفەل شەریف جودەت دوورخراوەتەوەو دەنگەکانی لەپرۆسەی دەنگداندا پوچەڵکراونەتەوە، خزێر عەلیویجەبار كاندید لەهاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی بوو هۆکاری دورخستنەوەکەی بۆ نەتوانینی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەکی خوێندنی نوێ‌و تایبەت بەکاندیدبوو نەگەڕاندوەتەوە.

 

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • ده‌نگه‌كانى پارتى له‌هه‌ولێر زیادیكرد.. ئیمینیكى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

سەرەکی