3   کاتژمێر پێش ئێستا 2814 جار خوێنراوەتەوە

چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

لەهەرێمی کوردستان ئامادەکاریی دەکرێت بۆ دروستکردنی چەند ناوچەیەکی ئابووری کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕاکێشانی زیاتری وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتیی‌و زیادکردنی داهات بۆ هەرێم. 

د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی پلاندانان‌و پەرەپێدانی هەرێمی (RDI)ی چینی کۆبووەوە کە لەبوارەکانی پەرەپێدانی ئابوری کاردەکات، مەبەست لەکۆبوونەوەکە دروستکردنی چەند زۆنێکی ئابوورییە لەکوردستان.

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕاگەیاند، دامەزراوەی پلاندانان‌و پەرەپێدانی هەرێمی (RDI)ی چینی بەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی دارایی نێودەوڵەتی IFC چەند زۆنێکی ئابووری لەهەرێمی کوردستان دروستدەکەن.

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونیدەکاتەوە، دروستکردنی ئەم زۆنانە یارمەتیدەر دەبێت لەڕاکێشانی وەبەرهێنەرو وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها لەو ڕێگەیەوە پارەیەکی زیاتر دێتە هەرێمی کوردستان.

دامەزراوەی (RDI) لەبوارەکانی پەرەپێدانی ئابووری، پلاندانانی پیشـەسازیی‌و ڕاوێژکاری داڕشتنی سیاسەت کاردەکات‌و بارەگاکەی لەچینە، هاوکات دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (IFC) بۆ توێژینەوە کاردەکات، بارەگاکەی لەئەمریکایە، دەستەی وەبەرهێنان دوێنێ لەگەڵ هەردوو شاند کۆبووەتەوە.

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

  • دەروازەیەکی سنووری هەرێمی کوردستان داخرا

سەرەکی