2   کاتژمێر پێش ئێستا 3731 جار خوێنراوەتەوە

شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق‌و سەرجەم سەرکردەکانی، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەکۆبوونەوەدایەو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تاووتوێدەکرێت.

چەند کۆبوونەوەی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ بەشداری سوودانی بەڕێوەدەچوون، ئەوەش ئاماژەی ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە کە ئەم هاوپەیمانێتییە شیعییە دەیەوێت لەدەرەوەی سوودانی حکومەت پێکبهێنێت‌و کەسێکی دیکە بکات بەسەرۆک وەزیران، یانیش سوودانی بەمەرجی دووبارە کاندیدکردنەوەی.

ئەمشەو بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق‌و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان‌و ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن‌و نەخشەڕێگه‌ی پێکهێنانی حکومەتی نوێ "بەشێوەی ڕێککەوتن" گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

  • چوارچێوەی هەماهەنگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

سەرەکی