3   کاتژمێر پێش ئێستا 5437 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

چوارچێوەی هەماهەنگی 250هه‌مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی هەموو سەرکردەکانی لەنووسینگەی د.حەیدەر عەبادی ئەنجامداو تێیدا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى عێراقى ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، "كار بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ده‌كه‌ین".

ڕاگه‌یه‌نراوێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان باسى له‌وه‌كردووه‌، سەرەتای کۆبوونەوەکە بەپیرۆزبایی لەگەلی عێراق‌و سەرجەم هێزە سیاسییەکان بەبۆنەی تەواوکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

چوارچێوەکە جەختی لەوەکردووه‌ته‌وه‌، هاوکاری نیشتمانی هەمەلایەنە بۆ گەشتکردن بەقۆناغی داهاتوو و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی زۆر گرنگە.

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر گرنگی یەکلاییکردنەوەی پرۆسەکانی هەڵبژاردن لەچوارچێوەی کاتی دەستووری‌و بەپێی ڕێکارە یاساییە دامەزراوەکان کردووه‌ته‌وه‌و جەختده‌كاته‌وه‌، "پێویسته‌ پابەندبین بەوادە دەستوورییەکان‌و گەرەنتی گواستنەوەی دەستووری ڕێک‌و پێک‌و ڕێزگرتن لەئیرادەی دەنگدەران".

هاوكات چوارچێوەى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌، وەک گەورەترین فراكسیۆنى پەرلەمانی کە لەسەرجەم قەوارە پێکهێنەرەکانی پێکهاتووە، پابەندبوونی خۆیان بەکاندیدکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ قۆناغی داهاتوو، بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان دووپاتکردەوە.

ده‌شڵێت:"بۆ خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو، چوارچێوەکە بڕیاری پێکهێنانی دوو لیژنەی سەرکردایەتی داوه‌ یەکەمیان باس لەئەولەویەتە نیشتمانییەکان دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو و پەرەپێدانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ پێداویستییەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت؛ دووەمیان چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات بەپشتبەستن بەپێوەرە پیشەیی‌و نیشتمانییەکان".

له‌كۆتاییشدا ئه‌وه‌ هاتووه‌، "لەکۆبوونەوەکەدا بەوردی باس لەو پێوەرە پەسەندکراوانەکرا کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون، جگە لەسروشتی بەرنامەی حکومەتی پێویست، هاوتەریب لەگەڵ تەحەددیاتی سیاسی‌و ئابووری‌و پەیوەندیدار بەخزمەتگوزارییەکانی بەردەم عێراق، شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان بۆ چاکسازیی‌و سەقامگیریی‌و گەشەپێدان بەدیبهێنێت".

  • چوارچێوەی هەماهەنگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

  • شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.. سوودانیش به‌شداره‌

  • لە48 کاتژمێری داهاتوودا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت‌و مووچەی مانگی نۆ دێت

  • چین‌و ئەمریکا چەند زۆنێکی ئابووری لەکوردستان دروستدەکەن

  • بۆچى ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرا؟

  • كۆمسیۆن بڕیارێكى به‌په‌له‌ى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدا سه‌پاند

  • دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەتی یەکلاکردەوەو كۆتایی بە كارەكانی پەرلەمان هێنا

  • ئەزی تیا شەرمەزار دەبم

  • هاکان فیدان: بوونی سوپای تورکیا لە سوریا لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی مێژوویی ناوچەکەدایە

سەرەکی